مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، خواستی هاووڵاتییانی بەرز كردووەتەوە و چوار بانكیش لە هەرێمی كوردستان قەرز بە هاووڵاتییان دەدەن بۆ دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر.
د. ئامانج هەركی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند “هەر یەك لە بانكەكانی (جیهان، ئاڕتی بانك، بانكی تەمیە ) و لە ماوەی نزیكدا (تی بی ئای) قەرز بە هاونیشتمانییان دەدەن بۆ دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر،”
ئەو كۆمپانیایەی سیستمەكە جێگیر دەكەن، لە وێبسایتی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوتەوە و هاووڵاتی كۆمپانیاكە هەڵدەبژێرێت و لەو ڕێگاشەوە ڕێنمایی و خزمەتگوزارییەكانی لێ وەردەگیرێت و دواتر دەچێتە یەكێك لە بانكەكان ئەگەر بەخێرایی مامەڵەكەی بكات پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە هەر ماڵێك حەوت بۆ 30 ملیۆن دیناریان پێ دەدرێت، دوای شەش مانگ دانەوەی قەرزەكە دەست پێ دەكات و ساڵانە 3٪ی عمولەی كارگێڕی دێتە سەر، لە ماوەی حەوت ساڵ دەدرێتەوە.

































































