زاری كرمانجی – سۆران:
پەرژین محەمەد ڕاهێنەرێكی یاریی لەشجوانییە لە هەرێمی كوردستان، ماوەی 8 ساڵە ڕاهێنەرایەتی دەكات لە وەرزشی لەشجوانی، ڕاگەیاند: من دەرچووی پەیمانگەی وەرزشیی سلێمانیم، خاوەنی 4 بڕوانامەی ڕاهێنانی ئەم وەرزشەم، بۆ پاڵەوانێتیی كرۆسفید خۆم زۆر بەباشی ئامادە كرد، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك نەمتوانی بەشداریی بكەم، هەروەها گوتیشی: ئەم جۆرە وەرزشە بۆ خانمان و پیاوانیش گرنگی زۆری هەیە، هیوادارم خانمانیش زیاتر ڕووبكەنە ئەم وەرزشە، چونكە بۆ تەندروستی و بۆ جوانی لەشیان زۆر گرنگە، لەكۆتاییدا ئامۆژگاری خانمە وەرزشوانەكان دەكات كە كات بەفیڕۆ نەدەن و بە بەردەوامی ئەم وەرزشە بكەن، خەو و خۆراكیان ڕێكبخەن و ڕاهێنەری خاوەن بڕوانامە و بە ئەزموون هەڵبژێرن لەم هۆڵانەی كە یاری دەكەن بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن و لەشێكی تەندروست و دوور لە نەخۆشی بنیادبنێن.
































































