زاری كرمانجی – سۆران :
د. شێروان شەریف، سەرۆكی زانكۆی سۆران سەبارەت بەو فاكەڵتی و بەشانەی كە زۆرترین خواستی لەسەرە لەلایەن قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی لە دوای دەرچوونیان و گەڕانەوەی ناوەكانیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەخوێنن هۆكارەكەی بۆ بازاڕی كار گەڕاندەوە و دەڵێ:” ئەو فاكەڵتی و بەشانەی بازاڕی كاریان گەرمە، زیاتر بوونەتە خواستی قوتابییان لە كاتی داواكردنیان لە خوێندنی زانكۆ لە دوای قۆناخی ئامادەیی، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە دوای تەواوكردنی خوێندن زووتر هەلی كاری دەست بكەوێت و بتوانێت داهاتێك بۆ خۆی دەستە بەر بكات”.