مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ دوو كۆمپانیای دەرەوە واژۆ كردووە بۆ بەرهەمهێنانی پەینێكی كیمیایی كە دۆستی ژینگە بێت و جێگری وەزیری كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت “ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن لەو پەینە بەرهەمدەهێنین،”
مەهدی سەهەر جبووری، جێگری وەزیری كشتوكاڵی عێراق بۆ كاروباری كارگێڕی ڕاگەیاند “وەزارەتەكەمان گرێبەستێكی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی و ژاپۆنی واژۆ كردووە، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی پەینێكی كیمیایی كە دۆستی ژینگە بێت.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئەو پەینە پێداویستی تەواوی كشتوكاڵیی عێراق پڕ دەكاتەوە و نرخەكەشی بەراورد بە هاوردەكراوە كەمتر دەبێت .
جبووری ئاشكراشی دەكات كە ساڵانە ملیۆنێك و 150 هەزار تۆن پەینی كیمیایی لە جۆرەكانی “ئامۆنیا و یوریا” بەرهەمدەهێنن .


































































