سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عیراق ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە 19ی تەممووزی 2025، لەگەڵ شاندەکەی حکوومەتی هەرێم کۆدەبنەوە تاوەکو لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی بگەنە ڕێککەوتن پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تاوەکو ڕەشنووسی کۆتایی لەبارەی داهاتی نانەوتی ئامادە بکرێت.
ئەم شاندەی حکوومەتی هەرێم سبەینێ پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عیراق کۆدەبنەوە تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن و ڕەشنووسەکە بدەنە سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوەکو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش بدات.
































































