زاری كرمانجی- رواندز:
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی توێژینەوە و نەخشەسازی بەنداوی رواندز، سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانمان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد.
زیاتر گووتی:” نەخشەسازی بەنداوی رواندز كە لە قۆناغی كۆتایی دابوو، بەهۆی قەیرانی دارایی كارەكانی وەستابوون، بە پاڵپشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەمانەوێت وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژی لە سنووری رواندز و ئیدارەی سۆران كار لە سەر تەواو كردنی نەخشەسازی پڕۆژەكە بكەین، كە لە ئێستادا %83 كارەكانی تەواو بوونە، كەوا لە لایەن كۆمپانیایەكی ئێرانی كاری نەخشەسازی بۆ ئەنجام دەدرێت، دوای تەواو بوونی نەخشەكە لە هەوڵی ئەوەدا دەبین رەزامەندی وەربگرین و كارەكانی دروستكردنی بەنداوی رواندز دەست پێ بكات”.
قایمقامی رواندز، ئاشكراشی كرد” ئەو پڕۆژەیە یەكێك دەبێت لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنووری قەزای رواندز و ئیدارەی سۆران”.