زاری کرمانجی:
هەژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەسەر گۆڕینی شوێنی زبڵ و خاشاک، دوابه‌دوای ئاراسته‌كردنی دوو نوسراو له هۆبه‌ی ژینگه‌ی شارستانی فه‌رمانگه‌كه‌مان بۆ قائیمقامیەتی قه‌زای چۆمان و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چۆمان و هەروەها نوسراوێکمان ئاڕاستەی جێگرایه‌تی داواكاری گشتی چۆمان کردبوو .
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، دەڵێت:” له‌وه‌ڵامی نوسراویان كه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڕا ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆرانیان كردبوو پاش چه‌ندان به‌دواداچوون و لێدوانی ته‌ڵه‌فزیۆنی خوشبختانه له‌سه‌ر بڕیاری قائیمقامی قه‌زای چۆمان بریاری راگرتنی فرێدانی زبل و خاشاكی چۆمان و گواستنه‌وه و هه‌لگرتن و خاوین كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه دراوه گه‌رانه‌وه بۆ سروشتی تایبه‌تی خۆی.
گووتیشی:” لە ئێستادا شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی قه‌زای چۆمان گۆرا و شوێنه‌كه له زبڵ و خاشاكیش پاك ده‌كرێته‌وه.

































































