
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێش میوانداریکردنی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، سەرۆکی ئۆکرانیا دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ڕوسیا بهێنێت “ئەگەر بیەوێت”، بەڵام بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاشتی ئەوە دەبێت کە “ئۆکراین ناچێتە ناو ناتۆوە”.
چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ترەمپ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کۆببێتەوە، گووتی ” وەرگرتنەوەی نیمچە دوورگەی کریمە – کە مۆسکۆ بە شێوەیەکی نایاسایی لە ساڵی ٢٠١٤دا، هەشت ساڵ پێش دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی تەواو – لکێندرابوو – هەر بە نایاساییە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا کۆبووەوە و لەوێ سەرۆکی ئەمریکا داوای ئاگربەستی هەڵوەشاندەوە و لەبری ئەوە داوای ڕێککەوتنی هەمیشەیی ئاشتیی کرد.
زیلینسکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: “هەموومان ئارەزوویەکی بەهێزمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە بە شێوەیەکی خێرا و متمانەپێکراو”.
































































