مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی، سوپای پاسدارانی ئێران لیستێكی ناوی سیخوڕەكانی هەواڵگریی بەریتانیی لە ڕێگای تاڵیبانەوە دەستكەوتووە، دەیەوێت یەكە بە یەكە ڕاویان بكات.
لە ڕاپۆرتەكەی دەیلی تەلەگراف هاتووە “هەفتەی ڕابردوو، دەستەیەك لە سوپای پاسداران چوونەتە كابول بۆ ئەوەی ڕێككەوتنێك لەگەڵ سەركردەكانی تاڵیباندا بكەن.”
ئەو لیستەی كە دزەی پێكراوە، بە پێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، ناوی ژمارەیەك خەڵكی ئەفغانیی تێدایە كە داوای مافی پەنابەرییان لە بەریتانیا كردووە كە پێشتر لە ڕووی سەربازییەوە خزمەتی سوپا و هەواڵگری و هێزە تایبەتەكانی بەریتانیایان كردووە،
دەشڵێت “ئەوان لە ترسی تاڵیبان بە نهێنی چوونەتە ناو ئێرانەوە.”


































































