بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل بوونی تۆزیکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات سێشەممە، 19ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە، 18ـی ئاب: هەولێر: 42 پلەی سیلیزی سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی دهۆک: 40 پلەی سیلیزی کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی سۆران: 40 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

































































