شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
ئەم ڤیتامینە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستەمان و پێویستە دابینی بکەین بە خواردنی خۆراک و دەرمانی تەواوکەر، بۆ ئەوەی لێی سوودمەند ببن، سوودە تەندروستییەکانی ڤیتامین C لە نێو ئەو سەوزە و میوانەدایە کە ئاستی ئەم ڤیتامینە تێدا بەرزە، هەروەها بەشێک لە سوودەکانی ڤیتامین C بۆ تەندروستیمان بریتین لە خۆپاراستن لە کار کەوتنی سیستەمی بەرگری بەرگری لەش، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن بەرەکان و …هتد.
ڤیتامین C لە هەموو خواردنەکانی تەڕ، سەوزە و پرتەقاڵ دا هەیە، بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان، جوانی پێست، ددان و ئێسکەکان سوودی هەیە، هەروەها ئەو گەردیلە ژەهراوییانە لەناو دەبات کە دێنە ناو جەستەمان.
چەند ڤیتامین سی مان پێویستە؟
-بۆ کەسانی گەورە ڕۆژانە 75 ملگم.
-ئەو خانمانەی دووگیانن ڕۆژانە 85 ملگم، لە کاتی شیردانی کۆرپەلەش 100 ملگم یان پێویستە.
-ئەگەر ئەم ڤیتامینە لە جەستەماندا کەمی کردەوە ئەوا تووشی هیلاکی، خوێنبەربوونی پووک و درەنگ چاکبوونەوەی برینی جەستە دەبین.
س/ سایتی زانیاری گشتی