سەردار قازی – سۆران:
دوای دوورکەوتنەوەی لە یاریگەکان بەهۆی پێکان، لە یەکەم یاریی خولی یانە نایابەکان، نەشتەرگەری بۆ گۆڵپارێزی یانەی سۆران کرا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 8ی نۆڤەمبەر، گەیلان سادق، لە بەستەرەکانی ئەژنۆی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ ئەنجام درا، بەو هۆیەوە ماوەیەکی زیاتر لە لاکێشەی سەوز دادەبڕێت.
گەیلان، یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی سۆران، ساڵانێکە لە خولەکانی پلەیەک و نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ بە بێ دابڕان، سەرکەوتووانە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی یانەی سۆران دەکات.
ئەو گۆڵپارێزە نایابە، لە یەکەم گەڕی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ وەرزی لە یاری نێوان سۆران و هەندرێن، لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی پێکان.
گەیلان، پێشووتر بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، بەهۆی ماندوویەتی و دابڕان لە ڕاهێنانەکان تووشی ئەم پێکانە نەخوازراوە بووە.