
پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد زیاتر لە ١٠٠ واژوی پەرلەمانتارانی عێراق كۆكراونەتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی كە بەم نزیكانە پەرلەمان كۆبوونەوەی خۆی دەستپێدەكاتەوە.
ئیبتیسام هیلالی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” زیاتر لە ١٠٠ واژۆ كۆكراونەتەوە كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرزدەكرێتەوە لەپێناو دیاركردنی وادەی دانیشتنەكە.”
گووتیشی” یاسای حەشدی شەعبی گرینگە و پێویستە پەسەند بكرێت هەرجۆرە دەستوەردانێكی دەرەكی و ئەو دەنگانەش ڕەتبكرێنەوە كە دەبنە لەمپەڕ لەبەردەم دەنگدانەكەدا.”
































































