مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە ئێران بە چەكی دۆشكە تەقەی لە كۆڵبەران كردووە و قوربانی هەیە .
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “ڕۆژی یەكشەممە 17ـى ئابی 2025، هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری (هەنگەژاڵ) ی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە چەكی دۆشكە تەقەی لە كۆڵبەران كردووە و لە ئەنجام كۆڵبەرێك بە ناوی (ڕەحمان ڕەسووڵزادە) گیانی لەدەستداوە.”
هاوكات بە پێی ئامارێكی كۆڵبەر نیووز، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە، 30 كۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران و ڕووداوە جۆراوجۆرەكان بوونەتە قوربانی .































































