
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئاشکرای کرد: وڵاتەکەی دوای شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ ئیسرائیل کاری لەسەر بۆ دووبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی کردووە و هێزە چەکدارەکانمان لە ئامادەباشی تەواو دان.
لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند” هێزە چەکدارەکان لە ئێستادا لە ئامادەباشییەکی تەواودان، ئێمەش لە یەکەم رۆژەکانی دوای شەڕەوە کارمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان”.
سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا، لاریجانی رونیکردەوەتەوە: دانوستاندن تاکتیکێکە، هەندێک جاریش پێویستە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە لە پێگەیەکی بەهێزدا بین.
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی جەختی لەوە کردەوە: ئێران مامەڵەی زلهێزەکان بە دانانی وادەی دیاریکراو قبوڵ ناکات، وەك ئاماژەیەك بە فشارەکانی رۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی.
لاریجانی وتیشی ” هێزە چەکدارەکان لە ئێستادا لە ئامادەباشییەکی تەواودان، ئێمەش لە یەکەم رۆژەکانی دوای شەڕەوە کارمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان.”

































































