مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاگرەكەی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، تەشەنەی كردووە و گەیشتووەتە سنووری قەزای پێنجوێن لە باشووری كوردستان، هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەڵێن “ئەگەر بە زوویی ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكرێت، گوندی سیاگوێزی پڕ لە دارستان و ڕەز و باخ بەرگی ڕەش دەپۆشێت .”
شەوی ڕابردوو ئاگرێكی گەورە لە گوندی چەمپاراوی سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵات كەوتووەتە و نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت و لە ئێستادا ئاگرەكە تەشەنەی كردووە و گەیشتووەتە سنووری گوندی سیاگوێز لە سنووری قەزای پێنجوێن و مەترسی سووتانی دارستان و ڕەز و باخی جووتیارانی ئەم ناوچەیە هەیە .































































