
محەممەد نصراللە
پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك لە حیزبە كاریگەر و مێژووییەكانی باشووری كوردستان، وەك یەكەم حیزبی سیاسی شۆڕشگێڕ هەمیشە بەرگری لە پیرۆزییەكانی گەلی كورد و كوردستان كردووە، و لە دروستبوون و هێنانە كایەی زەروورەتێكی زۆر پێویست بوو، چونكە پێش هێنانە كایەی ئەم حیزبە هەمیشە گەلی كورد لە باشووری كوردستان دەچەوسێنرایەوە لە لایەن نەیاران و دەرەبەگەكان، بێ ئەوەی هیچ حیزب و لایەنێكی سیاسی هەبێت بەرگری لە مافی كوردستانیان بكات، هەمیشە بڕیارەكانی (تەعریب) كردنی (زمان، كولتوور، نەتەوە، …. هتد) لەلایەن حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، ببووە لە حاڵەتەوە دەرچوو بوو بووبووە دیاردە، وە مۆركێكی كولتووری وەرگرتبوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمی عێراق تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بە هەزار جۆر (تەعریب) دەكرێین، بۆیە لەلایەن هەر تاكێكی گەلی كورد دامەزراندنی پارتێكی سیاسی كە بەرگری لە مافەكانی گەلەكەی بكات پێویستییەك بوو، وە گەلی كورد بە گەڕانەوە بۆ مێژوو ئەم ئەزموونە ناخۆشەی بینی بوو كە چەندین كەس هەوڵیان داوە حیزبی سیاسی و كۆمەڵایەتی و جەماوەری دروست بوون بەڵام هیچ كام لە حیزبەكان بە شێوەیەكی ورد نەدەپرژانە سەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەیییەكان، بۆیە كاتێك ژەنەراڵ (مەلا مستەفا بارزانی) بڕیاری دامەزراندنی حیزبێكی سیاسی دەدات بە ناوی (پارتی دیموكراتی كوردستان) لەبەر بیر و هزری بەڕێزیان و بە تەواوی پرژانە سەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەیییەكان وە دڵنیابوونەوە لە نیەتی بنەماڵەی بارزانی لە پێشتر و لەو كاتدا زۆربەی چالاكوانانی كوردستان لە هەموو ناوچەكان پەیوەندییان بە ڕیزەكانی حیزبەكەوە كرد و توانیان كار لەسەر ئەوە بكەن بەرگری لە هاووڵاتییانی كوردستان بكەن و بەرگری لەو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیانە بكەن كە دەسەڵاتدارانی عێراق كاریان دەكرد لەسەر نەهێشتن و نەمانیان وە لە ڕێگای ڕێكخستنەكانییەوە حیزبەكە توانیان كاریگەری زۆر لەسەر حكومەتی ئەو كاتی عێراق دروست بكەن و كۆمەڵێك ئامانجی نەتەوەیی بە دەست بهێنن، وە شایەنی باسە لە سەرەتای دروست بوونەیەوە تا ئەو كاتەی ئێستاشی لەگەڵ بێت (پارتی دیموكراتی كوردستان) ڕێبازی پیرۆزی بارزان پەیڕەو دەكەن كە هەمیشە بەرگری كردن لە پیرۆزییەكانی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستان لە پێشینەی كارەكانی ئەم حیزبە سیاسییە تێكۆشەرەن، كە لە ئێستادا جەنابی (سەرۆك بارزانی) و (مەرجەع)ی كورد ڕابەریەتی حیزبەكە دەكات وە كوردانی باشوور و كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا پێیان وایە كە چارەسەری كێشەكانی كورد تەنیا بە كەسایەتییەك دەكرێت ئەویش جەنابی (سەرۆك بارزانییە)، لە كۆتاییدا دەڵێین جێگای شانازییە بۆ گەلی كورد كە پارتێك هەیە بەم شێوازە بەم تەمەنە مەزنە داكۆكی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات سەر بۆ هیچ نەیارێك و ناحەزێك شۆڕ نەكات بێگومان ئەمەیان دەگەڕێتەوە بۆ كارێزمی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك و مەرجەعمان (سەرۆك مەسعود بارزانی ) كە هەمیشە پێشمەرگە و پارێزەرێكی سەرسەخت بووە بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلێك و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان .































































