پەیامی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

جەژنی لە دایکبوونی باوک و سەرۆک و ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت. ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن. خوزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین.
بەلێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بوچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر، بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان.
هەر بمێنیت بۆمان و هەر لە لوتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت.
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان































































