نیو سه‌ده پێش ئێستا دوو برا ی گوندی فه‌قیان پێكه‌وه شه‌هید بوون
“باوكیان تا مرد له نێوان گۆڕی دوو كوڕه‌كه‌ی ده‌خه‌وت”
ئا: به‌ختیار سه‌باح
دۆڵاكۆ، له شۆڕشه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی كورد، هه‌میشه پێگه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕۆڵیان هه‌بووه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش نه‌بوونه، به ماڵ و نانی خۆیان پاڵپشتی شۆڕش و پیشمه‌رگه بوون، ماڵی هه‌ر گوندنیشینێك ماڵی پێشمه‌رگه بووه، كه‌م گوندی دۆڵاكۆ هه‌یه له كات و شۆڕشه جیاوازه‌كان چه‌ند ڕۆڵه‌یه‌كی پێشكه‌ش به نیشتمان نه‌كردبێت.
له ڕۆژی 8ی 8ی 1974، له شۆڕشی ئه‌یلوول، دوو برای پێشمه‌رگه كوڕانی حاجی عه‌وڵا به‌گ فه‌قیانی (مسته‌فا به‌گ و محه‌ممه‌د به‌گ ) به‌هۆی تۆپبارانی ڕژێمی به‌عس له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه له بێخاڵ شه‌هید ده‌بن و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه باوكیان له‌تاو ئه‌م دوو كوڕه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچی دوایی ده‌كات .
“ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی تێیدا شه‌هید بوو، ئاماده‌كاری بۆ ژن گواستنه‌وه‌ی ده‌كرا”
شاهۆ، كوڕی شه‌هید مسته‌فا به‌گ فه‌قیانی، له‌باره‌ی ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌هید بوونی باوك و مامی ده‌ڵێت:”حاجی مستەفا بەگ پیاوێکی سەنگین و شۆڕشگێرو ئازا بووه ، له ساڵی 1939 له گوندی فه‌قیان له‌دایكبووه، كوڕه گه‌وره‌ی حاجی عه‌وڵا به‌گ بووه، لە مناڵی دایکی كۆچی دوایی ده‌كات، لای نەنکی (فاتمە خانی عه‌زیز بەگی فەقیانی) بەخێو دەکرێت، لە ساڵانی ( ١٩٥٦ تا ١٩٥٨ ) چۆتە خزمەتی سەربازیی لە موسل، لە هەڵگەڕانەوەی شەواف لە موسل بەژداریی کردووە، لە یەکێک لە فەوجەکان سه‌رباز بووه، هەواڵ بۆ گوند و کەس و کارەکانی هاتووە کە کوژراوە ، چونکه ماوەیەک له‌وێ گیرابوو”.
باسی له‌وه‌شكرد، حاجی مسته‌فا لە ناوەڕاستی شەستەکاندا بۆتە پێشمەرگە لە هێزی بالەک، له به‌تالیۆنی مەلا ئەمین بارزانی، سەردەستە بووە و عه‌ده‌د ڕەشاش بڕنەو بووە، شارەزایی تەواوی هەبووه لە هەموو چەکەکان، زۆر باوەڕ پێکراو بووه لە لای فەرماندەکانی، كه‌سێكی زۆر کورد پەروەر بووە، تا لە 8ی 8ی 1974، لەگەڵ برایه‌كی ( محەممەد حاجی عولا بەگ ) و ( فریاد قادر ئاکۆیی و عه‌لی ره‌سوڵ ناسراو بە عه‌لی دڕندە ) پێکەوە له هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ شەهید دەبن و دەگەنە کاروانی شەهیدان”.

شه‌هید مسته‌فا به‌گ فه‌قیانی، له 8ی 8ی 1974 له بێخاڵ شه‌هید بوو
” به گولـله تۆپێكی دوژمن له بێخاڵ چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بابم لە دوایی خۆی شەش ڕۆڵەی بۆ کوردستان بەجێهێشت، سێ کوڕ و سێ کچ، له دوای شه‌هیدبوونی مسته‌فا به‌گ، دایكم ( فاتمه خان میر خورشید ) ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی گرته ئه‌ستۆ، ئەو ژنە سالارە بە ڕوو سووری هەموو منداڵەکانی بۆ خزمەتکردنی کورد و کوردستان پێگەیاندن. مام ئەسعەد کاروانچی، کە برادەرێکی زۆر خۆشەویستی بابم بووە، لە شیعرێکدا لە یادی شەهیدبوونیاندا ده‌نووسێت:
لە یادیان مەکەن گەر هەتانە وەفا،
محمد عه‌بدوڵڵا بەگ و حاجی مستەفا
پێکەوە شەهید بوون هەردوو برا
بۆ کوردا شێر بوون لە کاتی شەڕا
باوكم پیاوێکی دیندار و خواپەرست بوو، هەموو نوێژەکانی لە مزگەوت بووە، کەسایەتی ئایینی و زانایانی موسوڵمانی ڕێزلێدەنان و لە ژیانیدا دووجار فەریزەی حەجی بەجێهێناوە لە ساڵانی (١٩٧١- ١٩٧٣)، وەک سەرقافلەی حەجاجەکان وابوو، چونکه زمانی عەرەبی دەزانی و لە وڵاتی حیجاز بۆ تەواوی حاجیەکان، کاروباری بۆ ڕایی كردوون، لە کاتی سەربازیەوە فێری زمانی عەرەبی ببوو، بەردەوام ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەلکی دەکرد بۆ خواپەرستی.

شه‌هید عه‌لی دڕنده، له 8ی 8ی 1974 له بێخاڵ شه‌هید بوو
شاهۆ، باس له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی باوكی ده‌كات ده‌ڵیت: “پیاوێکی سەنگین و کۆمەڵایەتی و خاوەن قسە و بڕیاری خۆی بووه، لە سەدان کێشەو گرفتی خه‌ڵك ئامادە بووه و پرس و ڕای پێکراوە، لەسەر دەستی ئەو دەیان گەنج و لاوی گوند ژنیان هێناوە، زۆر پەرۆشی گەنجەکان بووە، بە تایبەتی گەنجە هەژارەکان، جارێکیان لە سەفەری حەج پیاوێکی زۆر بەڕێز و کەسایەتی دەناسێت و دواتر دەبنە دۆست و برا، زۆر ڕێزیان له‌یه‌ك دەگرت، بابم تا شەهید بوو ناوە ناوە سەردانی یەکتریان دەکرد، هەر لە مەکەی پیرۆز باسی ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆیان دەکەن، بابم کە دەزانێت کچێكی گەنجی هەیە، هەر لەوێ داخوازی لێ دەکات بۆ گەنجێکی گوند، کە هیچ خزمایەتی لەگەڵ بابم نەبووه، تەنها گەنجێكی هەژاری گوند بوو، کە لە حەج گەڕایه‌وه، ئەرکی بەڕێوەبردن و داخوازی جێبەجێ کرد “.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی گیڕانه‌وه‌كه‌دا باس له ( شه‌هید محەمەد حاجی عولا بەگ) ی مامی ده‌كات، كه به یه‌ك رۆژ له‌گه‌ڵ باوكی شه‌هید بوون و ده‌ڵێت: ” لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی فەقیان لە دایکبووە، سێیەم کوڕی حاجی عه‌وڵا به‌گ بووە، تاقانەی دایکی ( سەید حەلیم ) بووە، زۆر خۆشەویست و ڕێز لێ‌گیراو بووه له‌ناو خه‌ڵك و دۆست و برادەرانی، ئێستاش برادەرانی بە خۆزگە و کەسەرەوە باسی دەکەن، لەگەڵ هاوەڵەکانی بە سەدان شەو تا بەیانی بە گۆرانی و قسە خۆشەکانی رۆژیان کردۆته‌وه، دەنگ و سەدای زۆر خۆش بووە، دەسگیراندار بووە، ئەو هەفتەی تێیدا شەهید بوو، هه‌موو شتێك ئاماده‌كرابوو، بڕیاربوو ژنی بۆ بگوازرێته‌وه، چاوه‌ڕێیان ده‌كرد تا له واجب ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژنی بۆ بگوازنه‌وه، به‌ڵام لە جیاتی ژن گواستنەوە جەنازەی خۆی برایەکەی هاتەوە”.
“لە جیاتی ژن گواستنەوە، جه‌نازه‌ی خۆی و برایەکەی هاتەوە”.
شاهۆ مسته‌فا به‌گ، باسی له ڕۆژگاره‌كانی دوای شه‌هید بوونی باوك و مامی كرد و گووتی: “حاجی عوڵا بەگی باپیرم، دوایی شەهید بوونی دوو ڕۆڵەکانی نەک هەر ژیانی نەما، بەڵکو تەواو هۆشی لەدەستدا، ژیان لای ئه‌و هیچ مانایه‌كی نه‌مابوو، به‌هۆكاری شه‌هید بوونی كوڕه‌كانی تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بوو، بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئێواره تا ڕۆژی دواتر، لە نێوان گۆڕی هه‌ردوو کوڕەکانی دەخەوت، دوای چەند ساڵێک هه‌ر له خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌وان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو، له 21ی 5ی 1982 كۆچی دوایی كرد ” .
حاجی عه‌وڵا به‌گ سێ ژنی هێنابوو، شه‌هید حاجی مسته‌فا به‌گ و شه‌هید محه‌ممه‌د، له دوو دایكی جیاواز بوونه، شه‌هید محه‌مه‌د، تاقانه‌ی دایكی بووه، بۆیه زۆر خۆشییان ویستووه.
شاهۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵیت: ” دایکی شەهید محەمەد حاجی عولا بەگ ناوی (سەید حەلیم سەید حەسەن) بوو، ئه‌ویش له‌تاو كوڕه تاقانه‌كه‌ی به كۆڵێك خه‌م و خه‌فت و ئازار و مه‌ینه‌ته‌وه دونیای جێهێشت، چ کارەساتێك لەوه گەورەترە تاقانەی کوڕ و تازە زاوای بە موراد نەگەیشوو لە دەست بدەی، هەتا کۆچی دوایی کرد تاکە هیوا و ئاواتی خۆزگه‌ی دایك، دۆزینەوەی تەنها یەک وێنه ی کوڕەکەی بوو، چونکه تا ئێستاش یەک وێنەی نییه” .
سه‌باح محه‌ممه‌د فه‌قیانی، كه ئه‌و كات له هه‌مان به‌تالیۆن له شۆڕشی ئه‌یلوول پێشمه‌رگه بووه، ئه‌و رۆژه‌ی ( حاجی مسته‌فا به‌گ و محه‌ممه‌د به‌گ ) شه‌هید ده‌بن، ئاگادار بووه و یه‌كێك له برینداره‌كانیش ده‌گوازنه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه باس له چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونیان ده‌كات و ده‌ڵێت: ” ئێمه چه‌ند كه‌سێكی گوندی فه‌قیان له‌وانه (شه‌هید رسول فه‌قیانی، به‌هرام فه‌قیانی، ره‌شید حاجی قادر، عزیز مام خدر، محه‌ممه‌د مام خدر، مه‌لا وهاب ) له لقی ( سلێمانی بارزانی ) له به‌تالیۆنی 3ی شه‌هید مه‌لا ئه‌مین بارزانی پێشمه‌رگه بووین، مه‌قه‌ڕمان له ئه‌شكه‌وتی كونه بزن بوو، به‌ڵام بۆ پاسه‌وانی گرتن و چاودێرێكردنی جمووجۆله‌كانی دوژمن به نۆبه‌ت رۆژانه چه‌ند كه‌سێك ده‌چووینه سه‌ر (كێڵی بێخاڵ )، كه لوتكه چیایه‌كه به‌سه‌ر گه‌لی و هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ ده‌ڕوانی، به‌ڵام له‌به‌ر تۆپبارانی دوژمن زۆر نه‌ده‌وێراین خۆمان ئاشكرا بكه‌ین، چونكه له چیای كوڕه‌ك زۆر باش له دوژمن دیاربووین، زۆرجاریش تۆپبارانی ده‌كردین، بۆ هێنانی ئاوی خواردنه‌وه‌ش ده‌چووینه سه‌روچاوه‌ی بێخاڵ”.
“تاکە هیوای دایكی دۆزینەوەی تەنها یەک وێنه‌ی کوڕەکەی بوو”
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، شه‌هید مسته‌فا به‌گ و شه‌هید محه‌ممه‌د، له به‌تالیۆنی شه‌هید مه‌لا ئه‌مین بوون، ئه‌وان وه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌ك بوون به‌رده‌وام بۆ چالاكی دژی دوژمن ده‌گه‌ڕان و پێشتریش چه‌ند چالاكییه‌كیان دژی دوژمن ئه‌نجامدابوو، زۆرجاریش بۆ پشوودان ده‌هاتنه‌وه بێخاڵ، له ڕۆژی 8ی 8ی 1974، ئه‌وان له‌گه‌ڵ چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه هاتبوونه هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ و بۆ پشوودان له‌وێ مابوونه‌وه خه‌ریك بوونه نانی نیوه‌ڕۆ بخۆن، له‌و كاته‌ی دوژمن تۆپبارانی شوێنه‌كه‌ی كردبوو، گولـله تۆپێك به‌ناویان ده‌كه‌وێت، بۆ نانخواردن ( ترێ و ته‌ماته و خه‌یار )یان له‌پێش بووه، من له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه له (كێلی بێخاڵ) هاتبووینه خوارێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه ببه‌ین، به‌ڵام له ترسی تۆپبارانی دوژمن و ئاشكرا نه‌بوونمان گووتمان؛ شه‌و به‌سه‌ر ده‌كه‌وینه‌وه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه خه‌به‌ریان پێ داین كه گولـله تۆپێكی دوژمن به‌ناو پیشمه‌رگه‌كانی به‌تالیۆن كه‌وتووه و شه‌هید و بریندار هه‌یه، دیاره پیش‌تر به‌هه‌رهۆكارێك بێت ئه‌وان له دوژمن ئاشكرا ببوون و ده‌یانزانی پێشمه‌رگه بۆ پشوودان و ئاوهێنان ده‌چنه بێخاڵ، جگه له‌وه‌ش ره‌سه‌دی تۆپباران له چیای كوڕه‌ك بوو.

حاجی عه‌وڵا به‌گ فه‌قیانی باوكی شه‌هید مسته‌فا و محه‌ممه‌د
سه‌باح محه‌ممه‌د، باسی له شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌كان كرد و گووتی: ” له‌و كاته‌ی خه‌به‌ریان داینێ، ئێمه نزیك بووین له‌وان، زوو گه‌یشتینه شوێنه‌كه، كه دیتمان چه‌ند دیمه‌نێكی ناخۆش و كاره‌ساتبار بوو، زۆر دڵمان ته‌نگ بوو، له‌وێ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید ببوون، له‌ولاش ده‌نگی برینداره‌كان ده‌هات و كه‌س نه‌بوو برینه‌كه‌یان بۆ بپێچێت، (حاجی مسته‌فا به‌گ، عه‌لی دڕنده، فریاد قادر ئاكۆیی ) یه‌كسه‌ر شه‌هید ببوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌بیرم دێن (محه‌ممه‌د عه‌ولا به‌گ، عزیز قادر ئاكۆیی، سه‌عید مه‌لا شێخ فه‌قیانی ) بریندار ببوون، عه‌زیز قادر قاچێكی به ئه‌سته‌م پێوه‌مابوو، مام سه‌عید برینه‌كه‌ی سووك بوو، شه‌هید محه‌ممه‌د عه‌وڵا به‌گ، ساچمه‌ی به سه‌ر و قاچی كه‌وتبوو، هه‌ر كاتێك چاوی به‌من كه‌وت ناوی منی هێنا، چونكه زۆر براده‌ر بووین، دواتر گووتی: “ئه‌دی حاجی مسته‌فا له كوێیه و چی لێهاتووه”. وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانێت شه‌هید بووه‌ه، ئیدی ئێمه به سێ پێشمه‌رگه داره بازێكمان دروستكرد و ته‌نیا توانیمان (شه‌هید محه‌ممه‌د) هه‌ڵبگرین و به گه‌لی خاره‌ڕه‌ش بیگوازینه‌وه، ئه‌و كات گه‌نج بووین و گوێمان به ماندووبوون و رۆیشتن نه‌ئه‌دا، ئه‌گه‌رنا قه‌ت نه‌مان ده‌توانی بریندارێك به‌و ڕێگه سه‌خت و دوور و درێژه بگوازیینه‌وه، ئه‌وه‌نده هیلاك بووین له ژیانم ئه‌وه‌نده ماندوو نه‌بوومه، هه‌ر چۆنێك بێت گه‌یاندمانه سه‌ر پردی كاولۆكان، له‌وێش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كرد، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه ئه‌ویش شه‌هید بوو.
” شه‌هید محه‌ممه‌د عوڵا به‌گ، ده‌سگیراندار و تاقانه بوو”
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گووت؛ پێویسته ڕۆڵی ( مام مه‌حموود شێخۆ ) له‌بیر نه‌كه‌ین، له‌و كاته‌ی ئێمه به گه‌لی خاره‌ڕه‌ش ( شه‌هید محه‌ممه‌د ) مان به برینداری ده‌گواسته‌وه، له ڕێگه گه‌یشتینه ( مام مه‌حموود ) دوو وڵاغی به‌رزه ( ئێستر) ی پێ بوون، ده‌چووه بێخاڵ بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كان (حاجی مسته‌فا به‌گ، فریاد ئاكۆیی و عه‌لی دڕنده ) ئه‌و كات كه‌س نه‌ده‌وێرا به‌ڕۆژیش به‌وێدا هاتووچۆ بكات، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆر قاره‌مان بوو، دوای ئه‌وه ئێمه شه‌و هاتینه‌وه ڕواندز و نانمان خوارد و هه‌ر هه‌مان شه‌و گه‌ڕاینه‌وه ( كێلی بێخاڵ ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌واممان له‌وێ بوو.
سه‌باح محه‌ممه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ” پێش ئه‌وه‌ی به‌هۆی تۆپباران ئه‌و چوار پێشمه‌رگه‌یه شه‌هید ببن، خه‌به‌رمان بۆ هات، كه له جه‌بهه‌ی داره‌هیشك له هه‌مان ڕۆژ ( محه‌ممه‌د زیاد فه‌قیانی ) شه‌هید بووه، كه ئه‌و كات سه‌رلق بوو له شۆڕشی ئه‌یلوول، شه‌هید بوونی ئه‌و كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر جه‌بهه‌ی كوڕه‌ك و داره‌هیشك، چونكه كه‌سێكی زۆر لێهاتوو و چاونه‌ترس بوو.































































