زاری كرمانجی-سۆران
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان لە ئاگاداریێکدا رایگەیاند؛ کە خولەکانی زمانی ئەڵمانی و ئیتاڵی و خولی فێربوونی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر IT و خولی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە کە لە بەرواری ٢٠٢٥/٩/١ دەست پێدەکات و بۆماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، هەر ئەفسەر و کارمەندێک ویستی بەشداربوونیان لە خولەکان هەیە، نوسراوێک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانیانەوە ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی بکەن بەمەبەستی بەشداربوونیان لەو خولانەی ئاماژەیان بۆ کراوە.
تێبینی:
تەواوی خولەکان لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٥ دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و جگە لە خولی زمانی ئینگلیزی کە بۆ ئەفسەرانی باڵا لە پلەی (عمید و لیوا) دەکرێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
هێنانی نوسراوێکی فەرمی لە یەکەکەی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان.
ناونیشان: بەشی تەکنەلۆجیاو زمانەکان بەڕێوبەرایەتی چاکسازی.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەیری هاوپێچی نووسراوەکە بکەن یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
٠٧٥١٤٣٠٦٩٥٤
٠٧٧٣٤٣٠٦٩٥٤


































































