زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
لەسەر بوددجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار، بەسەربەرشتی تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی، پڕۆژەی دروست كردنی جووت سایدی ناو بازاڕی ناحیەی حاجی ئۆمەران. جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بڵاوی كردەوە: پڕۆژەی دروست كردنی جووت سایدی ناو بازاڕی ناحیەی حاجی ئۆمەران. یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجیەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێك هاتووە لە دروست كردنی دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕووناكی و سەوزایی و قیڕتاوكردنی شەقام.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بوددجەی پڕۆژەكە لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار دابینكراوە، تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران سەرپەرشتی كارەكانی دەكات و لەلایەن كۆمپانیای ( North Light Living) جێ بەجێ دەكرێت.
ئاشكراشی دەكەن: ماوەی جێ بە جێ كردنی پڕۆژەكە 365 رۆژی تەقویمیەو تا ئێستا ڕێژەی 70% پڕۆژەكە تەواو بووە و تا مانگی 10 ی ئەم ساڵ كۆتایی بە كارەكانی دێت.

































































