بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی i24 News ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا، بەرنامەی ئەتۆمی تارانی بۆ چەند ساڵێک دواخستووە، بەڵام ئێران هێشتا 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا 60ی هەیە کە بەس نییە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە: ئێمە پێشوەختە دەمانزانی ئەو یەدەگانە لەناو ناچن، بەڵام ئێران لە دۆخێکدا نییە کە بتوانێت پێشکەوتن بەدەستبهێنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها هۆشداری دا کە تەلئەبیب ئامادەیە ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی تاران بێتەوە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
بەپێی ئاماری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی، چالاکییەکانی بیناسازی لە دامەزراوەی ژێرزەمینیی “گازێلا چنگ” لە نزیک نەتەنز بەردەوامە و ئەم شوێنەش دەتوانێت شوێنی هەڵگرتنی پارچەی سەنتەرفیوج یان یەدەگی یۆرانیۆم بێت.
































































