مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

رۆژنامەی مەدا ی عێراقی لە سەر زاری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە “ئەڵمانیا داوای پەنابەریی زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتیی عێراقییان رەتكردوەتەوە،”
كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێ “دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا داوای پەنابەریی زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتیی عێراقییان رەتكردوەتەوە،”
دەشڵێت “دەبێت جیاوازیی لەنێوان كۆچی یاسایی و نایاسایی بكرێت و ئەوەی بۆ خوێندن و بازرگانی دەچێت جیاوازە لەوەی خۆی دەداتە دەست قەدەر و بە نایاسایی و لە رێگەی قاچاخچییەوە بەرەو نادیار هەڵدێت.”
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان لە نێو ئەو ژمارەیەدا بەشێك لە هاووڵاتییانی كورد یش هەن .

































































