مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی دیمەشق، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات شهوى رابردوو دوو گرووپی هێزەكانی هەسەدە دزەیان كردووەتە ناو پێگەكانی سوپای سووریا و پێكدادان ڕوویدا و سەربازێكی سوپای سووریا كوژراوە .
وەزارەتی بەرگریی حكومەتی دیمەشق، یەكینەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بەوە تۆمەتبار دەكات كە هەوڵی دزەكردنیان داوە بۆ ناوچەكانی ئەوان و بەم هۆیەشەوە شەڕ لە نێوان هەردوولا دروست بووە و سەربازێكی سوپاش كوژراوە .
وەزارەتی ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە بەردەوامی دزەكردن و تۆپباران و ئیستفزازی “دەرەنجامی نوێ” بەدوای خۆیدا دەهێنێت و داواش لە هێزەكانی هەسەدە دەكات پابەندی ئەو ڕێككەوتنانە بێت كە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا واژۆكراون و دەستبەرداری بەئامانجگرتنی كارمەندانی سوپا و هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب و لادێكانی ڕۆژهەڵاتی بێت.































































