زاری كرمانجی-سۆران
لەسەرەتای ئەم مانگەوە، كاری پاككردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە سنووری شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران لە دوو كۆمپانیا وەرگیرایەوەو درایە كۆمپانیای ئەرتوش.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران به زاری كرمانجی راگەیاند” لەسەرەتای ئەم مانگەوە كاری پاككردنەوەی هەر 23 شارەوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو دوو كۆمپانیایە وەرگیرایەوە كە پێشتر ئەو ئەركەیان لەئەستۆبوو، ئێستا ئەو كارە دارە بە كۆمپانیای ئەرتوش ئەوان كاری پاككردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاك دەكەن لە سنووری ئیدارەی سۆران.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ڕۆژانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 350 تۆن زبڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوەو فڕێدەدرێت.
































































