زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران بڵاوی كردەوە: لە ڕۆژی شەممە رێكەوتی ٩-٨-٢٠٢٥ تیمەكانی پڕۆژەی رووناكی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستیان كردووە بەكارە هونەرییەكان بۆ كارەبای ٢٤ كاتژمێری، لەسەرەتاوە لە گەڕەكەكانی (ئاوارە-دیلمان-قەندیل-وەستارەجەب) دواتر هەموو گەڕەكەكانی تر دەگەرێتەوە، لەماوەیەكی كەمدا كارەبای هەموو سۆران دەبێت بە ٢٤ كاتژمێری.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان بەزووترین كات خۆیان تۆماربكەن، هەركاتێك فۆڕمەكانیان بەدەست گەیشت، یاخود لە رێگەی ئەم لینكەوە: https://runaki.gov.krd/ تاكو بتوانین ئێمەش پسوڵەكانیان لەڕێگەی كورتەنامەوە بۆ ڕەوانە بكەین، كاتێك پڕۆژەی ڕووناكی گەیشت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەگەر هاووڵاتی خۆی تۆمارنەكات، بێبەش دەبێت لە پێگەیشتنی ئەم پەیامانەی ئاگادار كردنەوە، بۆیە داواكارین هاوكاری تیمەكانی پڕۆژەی رووناكی بكەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی رێك و پێك و بێ كێشە كارەكانی خۆیان جێ بەجێ بكەن.

































































