زاری كرمانجی-دیانا:
لە پێچەكانی سەرووچاوە و سیتكان، دیاردەیەكی ناشارستانی بەرچاو دەكەوێت، كەسانێك بەبێ هەست كردن بە بەر پرسیاریەتی پاشماوەی خواردن و خواردنەوەكانیان لەم شوێنە فڕێدەن، ئەوەش نیگەرانی ئەو كەسانەی لێدەكەوێتەوە كە بۆ گەشت و پیاسە روو لەشوێنەكە دەكەن.
عەلی حەمەد، هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “جێگەی نیگەرانییە كەوا كەسانێك خاشاك و پاشماوەكانیان فڕێدەدەنە پاڵ شەقام و شۆستەكانی رێگای سەرەكی پێچەكانی سەروچاوە و سیتكان، لە سنووری ناحیەی دیانا، بەم شێوەیە ژینگەی ناوچەكە پیس دەكەن، لەكاتێكدا خۆشرین شوینە بۆ گەشت و بەسەر بردنی كاتێكی ئارام”.
گووتیشی ” داواكارم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان چیتر لە ئاست ئەم جۆرە كەسانە بێدەنگ نەبن و لە رێگەی دانانی كامێڕای چاودێری لەسەر ستوونەكانی كارەبا لە شوێنەكە دوای ئاشكرا كردنیان لێپیچینەوەیان لەگەڵ بكرێت”.