
ئاژانسی سۆمه‌ریه‌نیوزی عێراقی نامەیەكی ماركۆ رۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بڵاو كردۆتەوە كە بۆ محەمەد شیاع سوودانی ناردووە و هەڕەشەی زۆر توندی تێدایە.
وەك سۆمەریە نیوز ئاماژەی پیداوە، لە 17ی مانگی ڕابردوو، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نامەیەكی تایبەتی بە ئیمه‌یڵ ئاراسته‌ی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و ته‌واوی هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق كردووه، كە هەڕەشەی زۆری تێدا بووە.
وه‌ك بڵاو كراوەتەوە ده‌ستپێك‌و كۆتایی نامه‌كه بریتییه لهنیگهرانییو هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا له‌تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ڕۆبیۆ له‌نامه تایبه‌ته‌كه‌یدا بۆ سودانی نووسیویه‌تی، “ئەمریکا بەتووندی دژایەتی یاسای حه‌شدی شه‌عبی دهكاتو بەناتەبای دەزانێت لەگەڵ ئامانجەکانو هاوکارییە ئەمنییە دوو قۆڵییەکانمانو هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان کە ئامانجی بەهێزکردنی سەروەری عێراق‌و پشتگیریکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای بووە”.
ڕۆبیۆ ڕاشكاوانه بۆ سوودانی روونكردۆتەوە”ڕەشنوسی یاسای حه‌شدی شه‌عبی لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا ناتەبایە، ئه‌گه‌ر گوێ به‌م نیگه‌رانییه نه‌ده‌ن، ئێمه وه‌ك ئەمریکا ناچارین پێداچونەوەیەک بكەین و دواجاریش سزای زۆر قورس چاوه‌ڕێتان ده‌كات، سه‌ره‌كیترینیان سزای ئابورییه”.
مارۆكۆ رۆبیۆ زیاتر سوودانی ئاگادار دەكاتەوە “پڕۆژە یاساكه شەرعییەت بهگروپهكانی حه‌شدی شه‌عبی دەدات کە پەیوەندییان بەو قەوارەو سەرکردانەوه هه‌یه کە لە لیستی تیرۆر‌و سزادراوانی ئه‌مریكادان، ئه‌و گروپ‌و كه‌سانه هێرشیانکردوهتهسهر کەسانی ئەمریکی‌و موڵک‌و ماڵی ئەمریکییهكانو لەئەنجامیشدا ئه‌مریكییه‌كان برینداربوون یا گیان له ده‌ستدانیشی لێکەوتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئێوه پاڵشتییان لێده‌كه‌ن”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئیمێڵەكە زیاتر نووسیویەتی “ناتوانین پشتگیریی حکومەتێک بکەین کە پارەدارو بەرزکردنەوەی پێگەی ئەو جۆرە کەسو کوتلەو میلیشیایانە بێت، ئێمە سپۆنسەرە سیاسییەکانی پڕۆژە یاساکە بەلایەنگریی ڕاستەوخۆی ئێران‌و ئەو میلیشیایانە دەزانین کە لەلایەن ئەوانه‌وه پشتیوانی دەکرێن، ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌و ناتوانین بێده‌نگ بین”.
هه‌ر له‌نامه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سودانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه، “دڵنیام ئێوە ناتانەوێ کەرتی نەوتی عێراق بخەنە بەردەم گەمارۆکان، له‌و ڕوهشهوه بەتووندی ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه، هۆشداریی به‌به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق ده‌ده‌ین، پڕۆژەیاسای حه‌شدی شه‌عبی بکشێننەوە یان ڕێگریی بکەن لەپەسەندکردنی، سستی‌و دواخستن لەکرداردا، پاڵپشتی‌و وەبەرهێنانی دەیان ساڵەی ئەمریکا لەهێزە چەکدارەكانو دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق تێکدەدات‌و دەبێتە هۆی کەمبوونەوە یان کۆتاییهێنان بەهاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکاو هاوکاری هاوبەش‌و ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی ئەمریکاو عێراقیش دەگۆڕێت”.
مارۆكۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له‌كۆتایی نامه‌كه‌دا به‌زمانێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ” به‌م چه‌ند دێڕه كۆتایی بهپهیامهكهم ده‌هێنم، ئه‌مه هەڕەشەیەکی ڕوونه بۆ عێراق‌و عێراقییه‌كان، له‌ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕینی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، خۆتان ئاماده بكه‌ن بۆ سەپاندنی سزای ئابووری، سه‌پاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوت‌و هه‌روه‌ها کۆتاییهێنان بەهاوکاریی ئەمنییو کشانەوەی دانپێدانان بەشەرعییەتی حکومەتدا”.

































































