دووشه‌ممه، 11ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوو تۆمەتباری بکوژی منداڵێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان له پارێزگای دیاله ده‌ستگیر كردووه، كه ژن و مێردن و منداڵه‌كه‌یان به‌خێو كردووه و دوای كوشتنی منداڵه‌كه‌ش به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵاتوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، به بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، شه‌وی 10ـی ئاب، هه‌ردوو تۆمهتبارهكهیان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر كردووه و بە پێی تایبەتمەندی کەیسەکە، دوای لێکۆڵینەوە به پێی مادده‌ی 405ـی یاسای سزادانی عێراقی، هەردوو تۆمەتباره‌كه ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.































































