دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەداوە كە لە ئێستاوە مامۆستایان بایكۆت دەكەن، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە تووندی وەڵامی دایەوە
عەبدولواحید محەمەد مامۆستای خانەنشین، لێدوانێكی بۆ میدیاكانی سلێمانی داوە و خۆی بە سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ناساندووە و لە ئێستاوە بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی دەكرێت.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بۆ كەناڵەكانی رایگەیاند “ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م قسانەی كردووه سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان نییه، بەڵكو جێگره، بەڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه به ناوی یه‌كێتیی مامۆستایانەوە قسه بكات”.
زیاتر گووتی ” هه‌موومان ده‌زانین دۆخی مامۆستایان خراپه و مووچه‌یان دوا كه‌وتووه و به‌رگریشیان لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌س بۆی نییه به ناوی یهكێتییەكەمان قسه بكات، بەڵكو ده‌بێت مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت كۆ ببێته‌وه و هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌وه بڕیار و هەڵوێستی یەكێتییەكەیە.“
لەبارەی بانگەشەی بایكۆتیش، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان گوتی: ”جارێ زووه بۆ ئه‌و قسانه، نزیكه‌ی دوو مانگ ماوه بۆ ده‌وام، ناكرێت له ئێستاوه نوقڵانه بدرێت. هه‌موو بابەتێك كاتی خۆی هه‌یه، ئیستا سەرنجمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كێشەی مووچە چارەسەر ببێت.“

































































