
“زیاتر لە 2500 كیلۆمەتر رێگا قێرتاو یا دروستكراوە”
لە كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 500 کیلۆمەتر ڕێگەوبان قیرتاو و دروست کراوە، زیاتر لە 250 گوندیش ڕێگەی بۆ کراوە و نۆژەنکراوەتەوە.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: “لەماوەی دەست بەکاربوونی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە زیاتر لە دوو هەزار و 500 کیلۆمەتر ڕێگەوبان قیرتاو و دروست کراوە، هەروەها زیاتر لە 250 گوند، ڕێگای بۆ کراوە و نۆژەنکراوەتەوە، ئەوەش بە بەراورد بە کارەکانی ڕابردوو دەستکەوتێکی گەورەیە لە بواری ڕێگەوباندا.”
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ئاشكرای كرد “ماستەر پلانێکی تەواومان بۆ ڕێگەکانی هەرێمی کورستان هەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەپدێتی ئەو ماستەر پلانە دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی كارێكی ئەندازیاریدا کە تایبەت دەبێت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەپدێتی ماستەر پلانەکە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی کارەکانمان بۆ 10 ساڵی داهاتوو ڕوون بکەینەوە کە حکوومەت چۆن کار لە ڕێگاوبانەکان دەکات و کامەیان جێبەجێ دەکات.”

































































