
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، لە هۆشدارییەك رایگەیاند: هەر هاووڵاتییەك لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە كەمتەرخەم بێت ناوی لە لیستی پسوولەی خۆراك دەسڕێتەوە”
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەكی بۆ بریكارەكانی خۆراك و هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ” ئاگاداری سەرجەم بریكارەكانی خۆراك دەكاتەوە، لیژنەیەك پێك هێنراوە و لەلایەن چاودێریی بازرگانیی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت، لەناكاو سەردانی بریكارەكانی خۆراك دەكەن و هەر بریكارێك لە شوێنی دابەشكردنەكەی بەشەخۆراكی مانگەكانی پێشووتری لێ ببینرێت (بەشەخۆراكەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت).”
لە ئاگاداری نامەكە روونكراوەتەوە ” ئەگەر هاووڵاتی كەمتەرخەم بێت لە سەردانینەكردنی بۆ لای بریكار ناوی لە پسوولەی خۆراك دەسڕێتەوە.”
زیاتر نووسراوە ” ئەگەر بریكار كەمتەرخەم بێت، لە هەڵگرتنی بەشەخۆراك بە هەر هۆیەك (بریكارییەكەی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕادەگیرێت) لە هەمانكاتدا، لیژنەكە سەردانی ماڵان دەكەن و لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە پرسیار لە هاووڵاتییان دەكەن و لە هەر كەموكوڕتی و كێشەیەك بەدواداچوون دەكەن.”
هۆشداری دەداتە بریكارەكانی خۆراك و ئاماژە بەوە كراوە ” بەشەخۆراكی مانگانە لە دووكان مەهێڵنەوە.”

































































