مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی عەرەب نیووز، بە هۆی ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و ئەو شەڕانەی ئەو هەرێمانەیان گرتووەتەوە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 12 ملیۆن منداڵ كوژراون .
هاوكات ڕێكخراوی یونیسێف سەبارەت بەو ناوچانەی شەڕ، ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت “لەو ناوچانەدا، كە شەڕ و ململانێیان تێدا هەیە 220 ملیۆن منداڵ هەن، كە بەشێكیشیان لە یەمەن و غەززەن.” دەشڵێت “بۆ ئەمساڵ 45 ملیۆن منداڵ پێویستیان بەوە دەبێت یارمەتیی مرۆیییان پێ بگەیەنرێت.”


































































