زاری كرمانجی-چۆمان:
بەهۆی سۆپایی كارەبا ئاگر لە دوكانی هاووڵاتییەكی قەزای چۆمان كەوتەوەو زیانی ماددی بەركەووت.
مقەدەم بەیار محیەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەمڕۆ سێ شەممە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە دوکانی هاووڵاتییەک لە قەزای چۆمان، تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداو توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و ڕێگری لەزیاد بوونی بکەن و زیانەکان کەم بکەنەوە”.
گووتیشی: ” بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانیمان، هۆکاری روودانی ئاگرەکە، بەهۆی سۆپای کارەبایی بووە، جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.