شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ئەوەی حكومەتی عێراق داوای دەكات جێگەی قبوڵ نییە لەبەر ئەوەی كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گووتی” هەرێمی کوردستان بە هەموو مەرجەکانی عێراق ڕازی بووە، ئێستا عێراق داوای هەموو داهاتی نا نەوتی دەکات، ئەمەش جێگای قبووڵ کردن نییە، لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە كیانی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە، زیاتر روونیكردۆتەوە” عێراق داوای مانگانە 400 ملیار دینار دەکات، ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەوەندە داهاتی نا نەوتی هەبووایە، ئەوا پێویستی بە عێراق نە دەبوو، هەرێمی کوردستان مانگانە تەنیا بۆ بودجەی بەکارخستن پێویستی بە 120 ملیار دینارە.
شێروان دووبەردانی باسی لەوەش کرد ” حکوومەتی عێراق پرسی مووچەی بە سیاسیی کردووە و چارەنووسی زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان خستووەتە مەترسییەوە”.
لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت گوتی: پرسی نەوت لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بەرەوپێشچووە، بە شێوەیەک گەیشتوونەتە قۆناغی کارکردن لەسەر ڕێکارەکانی چۆنیەتی ناردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە”.
ڕوونیشی کردووە، سەرەڕای بەرەوپێشچوونەکان، بەڵام متمانە بە بەغدا ناکڕیت، چونکە ڕەنگە بیانووی دیکە بدۆزێتەوە.
































































