مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

وەزارەتی بەرگری سووریا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن هێزەكانی جموجۆڵی سەربازی بەرەو ئەو ناوچانە ئەنجام بدەن كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دایە.
وەزارەتی بەرگری ڕاگەیاند “هەندێك لە پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا گرتە ڤیدیۆیییەكانی مەشقی سوپای عەرەبی سووریایان لە باشووری حەلەب بڵاو كردووەتەوە كە گوایە جووڵەیان پێكراوە بەرەو ناوچەكانی هەسەدە،”
دەشڵێت “ئەو هەواڵانەی لەلایەن كەناڵی ئەلعەرەبییە و ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن بڵاو كرایەوە، نادروستە.”

































































