ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێك بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەكات كە وەكوو كارمەندی هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق بەشداریی دەكەن.
ماڵپەڕی باسنیۆز بڵاوی كردۆتەوە بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە لە 27/7/2025 دەرچووە، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگادار كردووەتەوە، بۆ هاوكاریكردنی ئەو فەرمانبەرانەی دەبنە كارمەندی بنكە و وێستگەكانی دەنگدان.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: “سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆسەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق (2025) وەك كارمەند لە بنكە و وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەشدار دەبن، لە ماوەی خولی راهێنان و رۆژانی هەڵبژاردن كارئاسانییان بۆ بكرێت”.
ئاماژەی بەوەش داوە، وەزارەت و فەرمانگەكان كاری پێویست بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكرێت و هەموو كارئاسانییەكیان بۆ بكرێت”.

































































