مەسعود پزێشكیان سەرۆك كۆماری ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لابردنی چوار سفر لە سەر دراوی نیشتمانی و ڕایگەیاند کە یەکە نوێیەکان “تمەن” و “قەران” دەبن.
ئەم بڕیارە لە ماوەیەكی نزیك دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و لەسەر ئەم بنەمایە تمەن بە فەرمی جێگەی ڕیاڵ دەگرێتەوە.
پێشتر سەرۆکی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی ئێران ڕەزامەندی لەسەر لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتمانی لەم کۆمسیۆنەدا ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە دراوی نیشتمانی بە “ریاڵ” دەمێنێتەوە.
پلانی لابردنی سفرەکان بە ئامانجی ئاسانکردنی مامەڵەی دراوی و کەمکردنەوەی تێچووی چاپکردنی دراو و زیادکردنی قبوڵکردنی دراوی نیشتمانی لە بەرامبەر هەڵاوسانی درێژخایەندا پێشنیار کراوە.
































































