زاری کرمانجی – سۆران :
هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان وەک پێویست پارە ناگهيننه لای بریکارەکانی خۆراک بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان، هەرخێزانێکیش ئەو پارەیە نەدات نەوتى پێنادرێت.
ئازاد ئەحمەد، بریکاری دابەشکردنی خۆراک لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەناوی سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لەسۆران لە رێگەی زاری کرمانجییەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەزووترین کات پارەی نەوت بگهيننه لای بریکارەکانی خۆراک بۆ ئەوەی بەشە نەوتی خۆیان پێ بدرێت”.
ئەو بریکارە گووتیشی ” خەڵک وەک پێویست پارەی نەوت ناهێنن و داواش دەکەن نەوتیان پێ بدرێت ، بۆ ئەمەش هەر خێزانێک پارە نەدات نەوتەکەی پێ نادرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بەزووترین کات پارەی نەوت بدەنە بریکارەکانی خۆراک بۆ ئەوەی لە سەنتەری سۆرانیش دەست بەدابەشکردنی نەوت بکرێت.