مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا كارگەیەكی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دامەزراندووە، ئەمەش ئێرانی نیگەران كردووە و پێی وایە ئەو درۆنانەی ڕووسیا دروستی دەكات، شاهید 136ـى ئێرانییە بە كەمێك گۆڕانكارییەوە .
كارگەی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هەر وەكوو وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژەی بۆ كردووە دەكەوێتە ناوچەی ئابوغای ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆی پایتەخت و دەتوانێت 5500 دانە درۆن دروست بكات.
میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كردووەتەوە درۆنەكان لە شێوەی درۆنی شاهید 136ـى ئێرانییە، ئهم كارهى رووسيا له لايهك ئێرانی نیگەران كردووه و له لايهكى ديكهشهوه ئێران ترسى لهوه ههيه كە چیتر ڕووسیا پێویستی بە درۆنی ئێرانی نابێت .


































































