زاری كرمانجی-سۆران:
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ تیمی ئەندازیارانی ئیدارەی سۆران کۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا”.
گووتیشی: ” لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر دواین بەرەو پێشچونی پرۆژەکان و بەدوا داچوون بۆ کێشەو کەم و کورتییەکان و چاودێری کردن و خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکان كرایەوە.