ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئابی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم) بڵاوی كرده‌وه كه له به‌لوجستان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری (سوپای عه‌دل) كه زیاتر له پاكستانن و كرده‌وه‌كانیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و ویستان بنكه‌كه داگیر بكه‌ن.
ئاشكرا كراوه كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كداره‌كان و پۆلیس رووی دا و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و هه‌روه‌ها سێ چه‌كدار كوژران و دوو چه‌كداری تریش بریندار بوون.
به‌لوجستان به دووری نزیكه‌ی 1200 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌وه و هاوسنووری وڵاته‌كانی پاكستان و ئه‌فغانستانه.


































































