زاری كرمانجی-سۆران
لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە (تێست) بۆ ئامێرەكانی دەنگدان دەكرێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران.
لەمبارەیەوە ڕەهێڵ سادق، بەرپرسی بنكەی 2226 دیانا-سۆران، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە سنوورەكەمان هاوشێوەیەكی شارو شارۆچكەكانی دیكەی عێراق، تاقیكردنەوە (تێست) بۆ ئامێرەكانی دەنگدان دەكەین وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
گووتیشی: تاقیكردنەوەی سەرەتایمان بۆ ئامێرەكانی دەنگدان ئەنجامداوە، خۆشبختانە هیچ گرفتێكی وانەبووەو سەركەوتوو بوونە.































































