موراد قەرەیڵان رای گەیاند، ئەگەر ستەم و ئابڵۆقەكانی حكوومەتی عێراق لەسەر كەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور بەردەوام بێت، بە ناردنی گەریلا دەستوەردان دەكەین.
موراد قەریلان فەرمانداری هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بەرنامەیەكی تایبەتی ستێرك تی ڤی دا، وەڵامی چەند پرسێكی دایەوە و بەتایبەت لەسەر گەمارۆ و ئابڵۆقەكانی حكوومەتی عێراقی لەسەر كەمپی پەنابەرانی مەخموور وەستا.
قەرەیڵان باسی لەوەش كرد، پێشتر بۆ ئەوەی فشار لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست نەبێ و هەموو شتێك بەشێوەیەكی یاسایی بە رێكوپێكی بەڕێوە بچێت، وەك هێزێكی سەربازی لە مەخموور دەرچووین و هەموو سەنگەرەكانمان ڕادەستیان كردن.
ئاماژەی بەوەش داوە، بەڵام ئێستە هەوڵ دەدەن گەمارۆی كەمپەكە بدەن و فشار دەخەنەسەر گەلەكەمان. پێویستە دەوڵەت و حكوومەتی عێراقی زۆرباش لەمە تێبگەن، هەر خراپەكارییەك لە دژی ئەو كەسانەی لە كەمپی مەخموور دەژین، بەمانای خراپەكاری دێت لە دژی بەهاكانمان و بەهیچ جۆرێك ئەمە قبووڵ ناكەین.
فەرمانداری هەپەگە گوتی، ئێمە وەك تەڤگەری ئاپۆیی ئەمە قبووڵ ناكەین و لە بەرانبەریدا بێدەنگ نابین. پێویستە بزانرێت ئەگەر ئەم دژایەتییە لە دژی خەڵكی كەمپەكە درێژەی هەبێت، ئەوا ناچارین جارێكی تر دەستێوەردانی تێدا بكەین و گەریلا بنێرینەوە مەخموور.

































































