بەپێی زانیارییە بڵاو كراوەكانەوە بریارە سبەینێ لەئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبونەوەیەكی چارەنوسساز لەبارەى مووچەى مانگى شەشو داهاتى هەرێمى کوردستان ئەنجام بدات، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی ئەو بابەتەكانی لە رێككەوتنەكانەوە لەسەری رێككەوتن جێبەجێ كردووە. بەڵام لە هەڵوێستێكی چاوەڕواننەكراودا، وەزیرى دارایی عێراق داواى لەهەرێمى کوردستان کردووە، جگە لەنیوەى هەموو داهاتەکان، تەواوى فەرمانبەرانى هەژمارى منیش ڕادەستبکات.
بهگوێرهى زانیارییەکان سبەینێ لەسەر بنەمای ئەنجامى ئەو ڕاپۆرتانە؛ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیار لەبارەى ناردنى موچەى مانگى شەش دەدات، ئەگەر سبەینێ هەرێمى کورستان وەک پیشاندانى نیازپاکیی 120 ملیار دینار لەداهاتى ناوخۆ بنێرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ئاشکراکردوە، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق جگە لەنیوەى تەواوى داهاتە فیدراڵىو نافیدراڵییەکان، داواى وردەکاریی ئەو 800 هەزار فەرمانبەرەى هەرێمى کوردستانى کردووە کە لەهەژمارى من تۆمارکراونو دەڵێت، لەهەردوو بانکى ڕەشیدو ڕافیدەین تۆماریان دەکەین، بەڵام شاندى هەرێم ڕەتیکردۆتەوە.

































































