لە چەند هەواڵێكی كورتی كەناڵی “حەدەس”دا باس لەوە دەكرێ، ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی گەورە لە باشوور یلبناندا رووی داوە و دامەزراوەیەكی حزبوڵای ئەو وڵاتەی كردووەتە ئامانج.
تا ئێستە وردەكاریی تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە و زیانەكانی تا ئێستە برینداربوونی 10 كەس راگەیەنراوە.
كەناڵی “حەدەس” ئەمڕۆ تەقینەوە گەورەكەی بە وێنە بڵاو كردووەتەوە و لە چەند دێڕێكدا باس لەوە دەكات، دامەزراوەیەكی حزبوڵای لبنان لە باشووری وڵاتەكە، كراوەتە ئامانج بێ ئەوەی وردەكاریی ئاشكرا بكرێت، تەنیا دەڵێ 10 كەس بەهۆی تەقینەوەكە بریندارن.
ئەوەی گوت كە 10 ئەمبوڵانس و هێزێكی سوپای لبنان و یونیفیل گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.


































































