وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵات بە تووندی ئیدانەی بڕیاری ئیسرائیل بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی بەرفرەوان لە غەززە كرد.
ههریهك لهوڵاتانى (ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نیوزلەنداو بەریتانیا) دژى بڕیارێكى ئیسرائیل هاتنهدهنگو بەتووندی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل دهكهن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لەغەززە.
وەزیرانی دەرەوەی هەر پێنج وڵات لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، “ئەو پلانەی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوایان لەحكومهتى ئیسرائیل كردووه، چارەسەرێکی بەپەلە بدۆزێتەوە بۆ سیستەمی تۆمارکردنی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە، “ئێمە بەیەکگرتویی پابەندین لەجێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت لەڕێگەی دانووستانەوە”.
ئەو هەڵوێستانە دوای ئەوەهات، حکومەتی ئیسرائیل رۆژی هەینی، پلانەکەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتهكهى بۆ داگیرکردنی غەززە پەسەندکرد.
ئهو هەنگاوەی ئیسرائیل شەپۆلێکی ڕەخنەی ناوخۆییو نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، چاودێرانیش هۆشداریدەدەن لەوەی، فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەغەززە، ژیانی زۆر لەفەڵەستینییەکانو بارمتە زیندوەکانی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە.
































































