زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
هاووڵاتییان داوای بە دووساید كردنی شەقامی سەرەكی سۆران – مێرگەسۆر دەكەن، چونكە وەكو خۆیان دەڵێن، رێگایەكی سەرەكی و ستراتیژییە. بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئیدارەی سۆرانیش، دەڵێ، زۆربەی رێگاوبانەكانی مێرگەسۆر دەرخستەیان بۆ كراوە.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت:” زۆربەی زۆری رێگاوبانەكانی قەزای مێرگەسۆر دەرخستەیان بۆ كراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری جێبەجێ كردنیان بۆ دەرنەچووە.