محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ڕایگەیاند کە دوای گەیشتنی پرۆژەی ڕووناکی بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیمەکانی ئەم پرۆژەیە بەردەوامن لە کارکردن.
بەپێی ئەم بڵاوکراوەیە، هەر رۆژێک کە تیمەکان لە هەر گەرەکێک کار بکەن، کارەبا بە کاتی دەبڕێت بەهۆی کارکردنی تیمی پرۆژەی ڕووناکی.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوە کردووە:“ کە لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری گشتی و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەی مۆلیدەکان ئاگادار کراونەتەوە کە لە کاتی بڕینی کارەبا، بە مۆلیدەکان کار بکەن تا هاوڵاتییان بێ بەش نەبن لە کارەبا.
لە کۆتاییدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران سوپاسی هاوڵاتییانی کردووە وەک نووسراوە: “هەرچەند گەرمایە، بەڵام ئەم چەند ڕۆژە هاوکاریتان کاری تیمەکانمان خێراتر دەکات بۆ ئەوەی بتوانین لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین بکەین.”


































































