محەممەد مەحموود – سۆران :
لە ئێستادا تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سۆران دەستیان بەکارەکانیان کردووەو تاکۆتایی مانگی 10 تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری، بەجێ بەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیە لەم سنوورە 193 مۆلیدە دەکوژێندرێنەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی زاری کرمانجی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەتەواوی قەزاکانییەوە 193 مۆلیدە بوونیان هەیە، زۆرترین مۆلیدەش لە قەزای ناوەندی سۆرانن و کەمترینیش لە سیدەکانە، لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە خاوەن مۆلیدەکان هاوکاربوونە بۆ دابین کردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان لە گەڵ کارەبای نیشتمانی، بۆ ئەوەی بتواندرێت بە هەردوولا زۆرترین کاتژمێر کارەبا بدرێت بە هاووڵاتییان.
ئامارەی ژمارەی مۆلیدەکانی ئیدارەی سۆران بە پێی قەزاکان بەم جۆرەی خوارەوەیە.
قەزای ناوەندی سۆران 114
سیدەکان 2
خەلیفان 20 بەسرێشمەو کەلەکینەوە
چۆمان 11
رواندز16
مێرگەسۆر 30
کۆی گشتی 193 مۆلیدەیە ، تا ئێستا لە گەڵ جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی رووناکی لە سەنتەری پارێزگاکانی کوردستان 2هەزار و 500 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە، ئەمەش کاریگەرێکی زۆری هەیە لەسەر پاکبوونەوەی ژینگە و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان.






























































